کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناجێگیربوونی بارودۆخی ته‌ندرووستی چوار به‌ندكراو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی

ناجێگیربوونی بارودۆخی ته‌ندرووستی چوار به‌ندكراو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی

ناجێگیربوونی بارودۆخی ته‌ندرووستی چوار به‌ندكراو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی

بارودۆخی چوار زیندانیی تووشبوو بە کۆرۆنا بە ناوەکانی “ئەکبەر نوزەری، سیاوەش مووسازادە، ڕامین حسێن‌زادە و سەعید” لە نەخۆشخانەی “تاڵەقانی”ی ورمێ نالەبار ڕاگەیەندراوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئەو چوار به‌ندكراوه‌ لە بەندی ٣ و ٤ زیندانی ورمێدا بوون، کە بەهۆی نالەباریی باری تەندروستییان لە بەخشی  “ئای سی یوو”ی نەخۆشخانی تاڵقانی لە ژێرچاوەدێری دان. شایانی باسه‌، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار به‌ندكراوی دیکە بەهۆی تووشبوون بە ویرووسی کۆرۆنا گیانیان لەدەست دابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، لە ماوەی ڕابروودا، ٥٠ کەس لە زیندانییانی بەندەکانی ١٥، ٤ و ٣ زیندانی ورمێ لە سەر بڕیاری پشکێنەری زیندانەکانی ئۆستان، بۆ ئەنجامی تاقیکاریی کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.