کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناجێگیربوونی بارودۆخی ته‌ندرووستی شاناز سادقی فه‌ر

ناجێگیربوونی بارودۆخی ته‌ندرووستی شاناز سادقی فه‌ر

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “شاناز سادقی فه‌ر” بەندکراوی سیاسی لە بەندی ژنانی زیندانی ورمێ، لەکاتێکدا هەشتەمین ڕۆژی مانگرتن له‌ خواردنه‌كه‌ی تێپه‌ڕده‌كات کە باری تەندروستی ناجێگیرە.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “شاناز سادقی فەر”، بەندکراوی سیاسی كه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ی گه‌لاوێژ هەشتەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنی خۆی لە زیندانی ورمێ تێپەڕاند، به‌هۆی تێكچوونی دۆخی جه‌سته‌یی، باری تەندروستی ناجێگیر ڕاگەیەندرا. ناوبراو لە ڕۆژی سێشەممە ٧ی ئه‌م مانگه‌وه‌ بە نیشانەی ناڕەزایەتیی دەربڕێن بە سەپاندنی حوکمی ١٥ ساڵ زیندان به‌سه‌ریدا لە لایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌، مانی لە خواردن گرتووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، شاناز سادقی‌فەر ڕۆژی ٣١ی پووشپەڕی ئه‌مساڵ لە لایەن لقی دووی دادگای ڕژیم له‌شاری ورمێ بە تۆمەتی “ئەندامەتی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوکمی ١٥ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپابوو.