ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه بارودۆخی جەستەیی بهندكراوێكی سیاسیی بە ناوی “سەلام مەردان” تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی “سەوجە”ی سەر بە شاری شنۆ، لە زیندانی ورمێ، بەهۆی مانگرتن لە خواردن نالەبارە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ناوبراو بەهۆی مانگرتن لە خواردن تووشی لاوازی بووە و بەرپرسانی زیندانی ورمێ، بەنیسبەت باری تەندروستیی ئەو زیندانییە کەمتەرخەمن. جێگهی ئاماژهیه، ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕێبەندان، “سەلام مەردان” بە نیشانەی ناڕەزایەتیی دەربڕین سەبارەت بە نادیار بوونی چارەنووسی، مانی لە خواردن گرتووە. ناوبراو بۆ حەوتەمین کەڕەت ڕەوانەی دادگا کراوە و هەتا ئێستا حوکمی ئەو زیندانییە دەرنەکراوە. پێویست به وهبیرهێنانهوهیه، هێزە ئهمنییهکان، ڕۆژی ٨ی خەزەڵوەری پارهكه، ئەو هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کردبوو و ناوبراو بۆ یەکەمجار توانیبووی ڕۆژی دووشەممە ٣ی بەفرانباری هەمان ساڵ، بۆ ماوەی ١٠ خولەک چاوی به بنەماڵەکەی بكهوێ.