
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، به‌ندكراوێك له زیندانی ورمێ به‌هۆی مانگرتن له‌خواردنه‌كه‌ی، دۆخی ته‌ندرووستی تێكچوو و گوازتراوه‌ته‌وه بۆ بێهداری ئه‌م زیندانه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شه‌وی دووشه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌ممه ١٠ی به‌فرانبار، “ئیبراهیم سدیق هه‌مه‌دانی” له شه‌شه‌مین ڕۆژی مانگرتن له خواردنه‌كه‌ی، به هۆی دابه‌زینی زه‌ختی و ناجێگیربوونی دۆخی ته‌ندرووستی، گوازرایه‌وه بۆ بێهداری زیندانی ورمێ. شایانی باسه، ناوبراو له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی به‌فرانباره‌وه له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان و هه‌روه‌ها سه‌رنج نه‌دان به خواسته‌كانی ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه “ئیبراهیم سدیق هه‌مه‌دانی” سه‌ره‌ڕای تێكچوونی بارودۆخی ته‌ندرووستی، هێشتا ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان نه‌كراوه و ده‌ستبه‌جێ له بێهداری زیندانه‌وه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ به‌نده‌كه‌ی.
