ڕۆژی هه‌ینی ٤ی مانگی گه‌لاوێژ، بارودۆخی ته‌ندرووستی “سپیده قولیان” چالاكی مه‌ده‌نی و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی حه‌فت ته‌په، له چواره‌مین ڕۆژی مانگرتن له خواردنه‌كه‌ی له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه.
شایانی باسه، ناوبراو ڕۆژی هه‌ینی به‌هۆی دابه‌زینی زۆری زه‌ختی، بووراوه‌ته‌وه و گه‌یه‌ندراوه‌ته بێهداری زیندان. “سپیده قولیان” كه له ڕێكه‌وتی ١ی مانگی گه‌لاوێژه‌وه ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن، له‌ڕێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه وێڕای ئاماژه به هۆكاری مانگرتن له خواردنه‌كه‌ی وتوویه‌تی: “مانگرتن له خواردنی منن هاوفكری و هاوئاهه‌نگی له‌دژی سته‌مه. سته‌مێك كه له‌سه‌ر زیندانیانی سیاسی و بنه‌ماڵه‌كانیانه.” سپیده قولیان له ڕێكه‌وتی ٣٠ی مانگی به‌فرانباری پاره‌كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌تا ئێستا له زیندانه‌كانی سپیداری ئه‌هواز، ئێوین و زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین ڕاگیراوه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه سپیده قولیان چالاكی مه‌ده‌نی وێڕای “ئیسماعیل به‌خشی” چالاكی كرێكاری، له ڕێكه‌وتی ٣٠ی مانگی به‌فرانباری ٩٧ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له ماڵه‌كه‌یاندا ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كرابوون.