کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

نابێ ڕێگه‌ بده‌ین ئه‌م ڕژیمه‌، خه‌ڵك به‌ره‌و نابوودی ببات!

لهئێستادا، ئیتر هیچ جۆرهنهێنكاری و فێڵبازییهك ناتوانێ ئهو كارهساتهی كهملیۆنان كهس لهجهماوهری ئهم كۆمهڵگایهی خسووهتهژێر چنگی خۆیهوه، بشارێتهوه‌. مهرگ بههۆی نهخۆشیی كۆرۆنا، بێكاری، تهوهرۆمی هاوسارپساو، قاتی و نهبوونیی نان و ههر ههمووی ئهوانه، ئاكامی پتر لهچوار دهیهدهسهڵاتداریهتیی ڕژیمێكی سهرمایهداریـــ ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌مهزههبییه‌. ئامار و ڕاپۆرتهڕهسمییهكان تهنیا گۆشهیهك لهفهلاكهتی ناو ئهم كۆمهڵگایه دهخهنهڕوو. ئهندامێكی ههیئهتی زانستیی زانكۆ دهڵێ: “لهساڵی ٩٩ی ههتاویدا، زۆرێك لهلێكۆڵینهوهكان ئهوهمان پێ نیشان دهدهن كههێڵی ههژاری لهتاران، گهیشتووهته١٠ ملیۆن كهس. ههزینهی كرێی ماڵ و خواردهمهنی، باروودۆخهكهی وا لێكردووهكهشایهدی كۆچی هێندێك لهخهڵكین بهرهو پهراوێزی شارهكان“. ههڵبهت ئهم كۆچهوهها پانتاییهكی بهخۆی گرتووهكهجههانگیری جێگری یهكهمی ڕووحانی لهڕۆژی دووشهممهلهدانشتنیشۆرای عهشایر و تهوسهعهی ڕووستاییدا، باسی لهوهكرد كه‌ “نزیك به١١ ملیۆن كهس لهپهراوزی شارهكاندا دهژین“. ههڵبهت لهمانگی جۆزهردانی ئهمساڵدا ئهندامیئهنجومهنی ئامادهكاریی وڵاتی ئێرانلهوتووێژ لهگهڵ ههواڵنێریی ئیرنا، وێڕای ئاماژهبهچوونهسهرهوهی جهمعییهتی پهراوێزنشینی ئێران بۆ٣٨ ملیۆن كهس ڕایگهیاندبوو كه‌ “٧ ملیۆن و ٦٠٠ ههزار كهس لهدهورووبهری گۆڕستانهكان دهژین“. ههر لهماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا لهمیدیاكانهوهباسی ئهوهكرا كهلههێندێك لهئۆستانهكانی ئێران، خهڵك تهنیا بهدانانی كارتی میللی لهلای نانهواكان، دهتوانن نان وهرگرن تا بهڵكوو هێندێكیان بتوانن لهكۆتایی مانگدا، بهو یارانهیهكجار كهمهی كهوهریدهگرن، قهرزهكهیان بهنانهواكان بدهنهوه‌. له٢٣ی مانگی سهرماوهزدا بۆ جارێكی دیكهبینیمان كهخانهنشین كراوان لهپتر له٢٠ شاری ئێران دهستیان دایهكۆبوونهوهی ناڕهزایهتی. ئهوان، بهدرووست، دهڵێن كهبهو حقوقهوهناتوانن تهنانهت ههزینهی دوو حهفتهلهژیانیانی پێ دابین بكهن.  ئهوان دهڵێن هێندێك لهئێمهتهنانهت سهرهڕای حقوقی خانهنشینی ناچارین كاری ڕۆژمزد ئهنجام بدهین تا بڕێك لهژانی برسییهتی و بێ دهوایی خۆمان كهم بكهینهوهو ههڵبهت بههۆی ئهوهیكهلهلایهن بهرپرسانی ڕژیمهوههیچ وڵامێكیان پێ نهدرایهوه، ڕایانگهیاند كهبۆ جارێكی دیكهله١٤ی مانگی بهفرانباردا دهست دهدهنهوهكۆبوونهوهی ناڕهزایهتی. ئهوان دهنگی تێكهڵ لهگهڵ پهژارهو تووڕهییهوههاواریان كرد كهتا كهی دهبێ ئهم ژیانهفهلاكهتبارهدرێژهپێ بدهن.

ڕێك لهجهرگهی ئهم باردووخهدا و لهسهروبهندی ڕۆژی پهرهستاردا، پهرستارانیش دهستیان دایهناڕهزایهتی. ئهوان داوایان لهجهماوهری ئهم كۆمهڵگایهكرد كهلهناڕهزایهتی بهحقوقهدواخراوهكانیان كهپتر لهیهك ساڵهنهدراوه، لهناڕهزایهتی بهلهخوارێ بوونی كارهساتباری ستانداردهكانی پهیوهندیدار بهپهرستار و نهخۆشیی و بێگاری كردن بهپهرستاران، لهناڕهزایهتی بهنهبوونی كهرستهی ئیمهنی لهوانهدهستكێش و ماسك، دهنگ ههڵبڕن. ئهوان بهدرووست دهڵێن كهنزیك بهیهك ساڵهههموو ڕۆژێ بهدیتنی مهرگی نهخۆشهكان، بهردهوام بهكابوسی مهرگهوه، ڕۆژ و شهویان تێدهپهڕێنن. ههمووان بینیمان، لهو كاتهدا كهڕژیم، بهخاتری داماوی و بێتوانایی خۆی خهڵكی بهرهو قهتڵگای كۆرۆنا دهبرد، ئهوهكادری دهرمانی بوون كهبوێرانهو فیداكارانه، لهگیانی خۆیان مایهیان دانا. ئهوان مافی خۆیانهكهداوا لهخهڵك بكهن كهبۆ دیفاع لهوان و لهڕاستیدا بۆ دیفاع لهتهندرووستی و سڵامهتی، بێنهسهر شهقامهكان. هاوكات خهڵك ئهو ڕاستییهدهبینن كهبهرپرسانی ڕژیم لهكاتی بڵاوبوونهوهی نهخۆشیی كۆرۆناوه، نیشانیان داوهكهتهنانهت توانای دابین كردنی سهرهتاییترین ئیمكاناتی تهندرووستییان بۆ خهڵك نییه‌. لهباروودۆخێكدا كهواكسێنی كۆرۆنا بهرههم هاتووهو ژمارهیهكی زۆر لهوڵاتانی جیهان دهستیان كردووهبهكڕینی واكسێن، ڕژیم تهنیا درۆ تهحویلی خهڵك دهدات. هێشتا گاڵتهجاڕیی نومایشی دهزگای ویروسیابی سپای پاسداران لهبیر خهڵك نهچووهتهوهكهههواڵی تاقی كردنهوهیواكسێنی ئێرانیلهماوهی ڕۆژانی داهاتوودا، بڵاو دهكهنهوهو وادهوبهڵێنیش دهدهن كهتا كۆتایی مانگی پووشپهڕ ئهم واكسێنهقۆناغی تاقی كردنهوهوهپشت سهر دهنێ و دهخرێتهئیختیار خهڵكهوه‌. بهڵام خهڵك بهئهزموون بۆیان دهركهوتووهكهنابێ باوهڕ بهئیدیعاكانی ڕژیم بكهن. بهتایبهت، خۆیان بهئاشكرا دهبینن كهچلۆن بهرپرسانی ڕژیم سهبارهت بهكڕینی واكسێنی كۆرۆنا لهدهرهوه،  خۆڵ دهكهنهناو چاوی خهڵكهوهو درۆ دهكهن.

ئهندامی كۆمیسیۆنی تهندرووستیی مهجلیس دهڵێ: “ژمارهی واكسێنهكان سنووردارهو تا دوو ساڵی دیكهناگاتهدهستی ئێمه‌”. ئهندامی كۆمیتهی كۆرۆنا دهڵێ:”دهیفرۆشن بهڵام ئێمهپارهمان نییه‌”. سهرۆكی كۆمیسیۆنی تهندرووستی مهجلیس دهڵێ: “پارهمان ههیهبهڵام بانكی مهركهزی ئهو پارهیهمان پێ نادات“. سهرۆكی بانكی مهركهزیش دهڵێ:”پارهمان ههیه  و بانكی مهرگهزیش ئهو پارهیهدهدات بهڵام ناتوانین بینێرین“. سهرۆكی یهكیهتیی هاوردهكارانی دهرمان دهڵێ:” دهتوانین پارهبنێرین، ههر ئێستا لهئاستێكی زۆردا دهرمان لهكۆمپانیهئهمریكایی و ئۆرووپاییهكان هاوردهی ئێران دهكهین و لهههمووی ئهم موعامهلانهشدا، پارهدهگوازرێتهوه‌”. سهرۆكی كۆمیتهی زانستیی ستادی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆرۆنا دهڵێ:”ڕهنگبێ واكسێنهكهبفرۆشن و پارهشمان ههبێ، بهڵام فڕۆكهو فریزێری باشمان بۆ ههناردهكردنی ئهم واكسێنهنییه‌”. سهرهنجام جێگری وهزیری ڕێگا و شارسازیش دهڵێ: “٥ فڕۆكهمان بۆ هاوردهكردنی واكسێن ئامادهكردووهو لهم بوارهدا كێشهمان نییه‌. خهریكی لێكدانهوهین كهلهههركام لهم فڕۆكانه، چهند تۆن سههۆڵی وشكیان پێویستهتا بتوانین ئهم واكسێنههاوردهی ئێران بكهین“. لهو گاڵتهجاڕییهدا، مهعلووم نییهكێ ڕاست دهكات و كێ درۆ. ههربۆیهبهڕاستی خهڵك ڕێگایهكیان نییهبێجگهلهئهوهیكهخۆیان چارهنووسی خۆیان بگرنهدهست. ملیۆنان كهس لهخهڵكی ئێران پێویستههاوئاراستهلهگهڵ ٣٠ ڕێكخراوی كرێكاری، خوێندكاری، و چالاكانی كۆمهڵایهتی كهڕایانگهیاندواكسێنی گشتی و بهخۆڕایی، خواستی خێرا و گشتییه‌”، ڕژیم ناچار بكهن ئهم ئهركهبهجێ بێنێ. هیچ هۆكارێك بوونی نییهكهخهڵك شایهدی گیان لهدهست دانی ئازیزانیان بن و ببنهتهماشاچییانی خامۆشی ئهم كارهساته‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕژیم، بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، گۆڕی خۆی زیاتر هەڵدەکەنێ

-

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-