کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

نابێ ڕێگه‌ بدرێ كه‌ توندوتیژیی نواندن له‌به‌رچاوی خه‌ڵك، ئاسایی بێته‌وه‌

Police Violence Iran

لهماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، ههواڵی دوو نموونهلهجهنایاتی ههمیشهیی كۆماری ئیسلامی، كهلهدوو شاری ئێران ، واتهلهئابادان و مهشههد ئهنجام دران ، بهیارمهتیی ئامرازهكانی پهیوهندیی گشتی و تۆڕهكۆمهڵایهتیهكان، لهماوهیهكی كورتدا، ئێران و جیهانی داگرت. ئهم دوو نموونهیهبههۆی نیشان دانی  توندوتیژیی دژهمرۆیی، بیروڕای گشتیی، یهكجار خستهژێر كاریگهریی خۆیهوه‌.

ڕۆژی چوارشهممهی ڕابردوو گرتهویدێئۆیهك بڵاوبۆوهكهتێیدا وێنهی ڕۆخساری خوێناویی ژنێكی لاو دهركهوتبووكهچهند كهس دهوریان گرتووهو دهیدهنهبهر لێدان و توندوتیژیی فیزیكی و مهئموورێكی ڕژیم هاوكات لهگهڵ ئهوهیكهپۆتینهكانی لهسهر سینگی داناوه، بهدهستهكانی  جهستهی كچهبریندارهكهدهپشكنێ. فیلمی ئهم ڕووداوهلهماوهیهكی كورتدا تۆڕهكۆمهڵایهتیهكانی تهنییهوه‌. ئهم گرتهویدێئۆیهیهكهم جار لهلایهن ههواڵنێریهكی خووزستانییهوهبڵاو كرایهوه‌. دهزگا ئهمنییهكان لهیهكهمین ههوڵی خۆیاندا، ههواڵنێری ئامادهكاری ئهم فیلمهیان بهتۆمهتیزامدار كردنی ههستی گشتی، دهستبهسهر كرد.

هاوكات دادستانی ئابادان لهوتووێژێكدا، بهدرۆ پێناسهكردنی ڕۆڵی پۆلیس، ههوڵی دا كهئهم ڕووداوهتا ئاستی ناكۆكییهكی كاری و بنهماڵهیی بێنێتهخوارێ. بهڵام كاردانهوهكان لهتۆڕهكۆمهڵایهتییهكان و لهئاست شاری ئاباداندا ئهوهندهبهرین بوو و وردهكاریی ڕووداوهكه، بهڕهوایهتی وێنه، ئهوهندهڕوون و حاشاههڵنهگر بوو كه‌ “محهممهد جهعفهر مۆنتهزێریدادستانی گشتی بهڵێنی دا كهههرچی زووتر پهیگیری ئهم ڕووداوهدهبێت. ئیبراهیمی ڕهئیسی، سهرۆكی دهزگای قهزاییش، وێڕای ههڵبهستنی چهند درۆیهك سهبارهت بهبهدواداچوونی ڕووداوهكهلهلایهن دهزگای قهزاییهوه، هۆشداری بهچاپهمهنیهكاندا كهبهگهورهكردنهوهی ئهم نموونانه، سیمای پۆلیس لكهدار نهكهن! بهڵام ئهم ماجهرایهلێرهدا تهواو نهبوو، ژنێكی لاو، بهدهمووچاوی شاراوه،كهئیدیعا دهكهن كهههمان كچهئازار دیتووهكهیه، لهگهڵ باوكی دێننهتێلێویزیۆنێكی دهوڵهتی و بهپێی مێتۆدی ههمیشهیی و ناسراویان، باوك و كچ، ههردوویان دهڵێن كهپۆلیس لهم ڕووداوهدا هیچ ڕۆڵێكی نهبووهو تهنیا ناكۆكییهكی بنهماڵهیی بووهو دهشڵێن كه‌ “میدیا دهرهكییهكان مافی ئهوهیان نییهكهلهم ماجهرایهدا دهخاڵهت بكهن“. ههڵبهت ئهمجۆرهنومایشانهلهوهڕسواتر و بێزراوهترن كهبتوانن كهسی پێ ههڵفریوێنن.

نموونهی دووههم كهدیسان بههیمهتی ههواڵنێریی خهڵك بڵاوكرایهوه، ڕۆژی شهممه٣ی مانگی خهزهڵوهر لهشاری مهشههد ڕووی دا. ئهو گرتهویدێئۆیهی كهلهم ڕووداوهبڵاوكراوهتهوهپیاوێكی لاو نیشان دهدات كهبهمیلهیهكهوهبهستراوهتهوه‌. پۆلیس لهحاڵێكدا كهسپرێی بیبهری پژاندووهتهدهموچاوی، كوتهك كاری دهكات و دهیداتهبهر باتۆمی بهرقی. لهههمان حاڵدا پۆلیسهكهپێی دهڵێ: “پێم وتی جنێو مهده، ئێستا ههر جنێو بده‌ …”. پیاوهكهبهدهستی بهستراوهوهدهكهوێتهسهر عهرز، بهڵام پۆلیس دهست لهلێدانی ههڵناگرن. ئهو لاوهكهناویمێهرداد سێپێهریبوو، سهرهنجام لهژێر زهربهكانی پۆلیسی جهنایهتكاردا گیانی لهدهست دهدا. پزیشكی قانوونی، هۆكاری مهرگی ناوبراوی، ههلمژینی لهڕادهبهدهری سپرێی بیبهر، ڕاگهیاندووه‌. ڕۆژنامهی شهرقی چاپی تاران سهبارهت بهم ڕووداوهدهنووسێ:

لهماوهی حهفتهكانی ڕابردوودا ئهمهدووههمین جارهكهخهڵك لهئاست ههڵسووكهوتی هێزهئینتزامییهكان ناڕهزایهتی دهردهبڕن. ناڕهزایهتیی بهرینی چالاكانی مهدهنی، زیاتر دژبهگهڕاندنی بهناو ئهوباشان بهشهقام و كۆڵانهكاندا و كوتهك كاریی كردنیان لهبهرچاوی خهڵكه‌. ئهمجارهیان، ئهو گرتهویدێئۆیهی كهبڵاوكراوهتهوه، لهماوهی ٤٨ كاتژمێری ڕابردوودا، بۆ جارێكی دیكه، دهنگی ناڕهزایهتیی خهڵكی بهرز كردهوه‌. ئهوهیكهلهو ویدێئۆیهدا بینهر ناڕاحهت دهكات، چهند كهسێكی ئاسایین كهبۆ سهیری ههڵسووكهوتی توندی پۆلیس هاتوون و بهبێ تهفاوهتی و خوێن ساردی، سهیری ئهو دیمهنانه‌‌ دهكهن“. ههواڵنێری ئهم ڕۆژنامهیهلهدرێژهدا دهنووسێ: “وێدهچێ توندوتیژی لهبهرچاوی خهڵك، بۆ خهڵكیش ئاسایی بووبێتهوه‌‌”.

بهڵام ئهم دوو نموونهیهكهبیروڕای گشتییان زامدار كردووه، لهههمان حاڵدا كهدژهمرۆیی و جهنایهتكارانهن، بههیچ شێوهیهك، وهك ئهوجۆرهی سهرۆكی دهزگای قهزایی باسی لێدهكا، ڕووداوێكی دهگمهن و تایبهت نین‌. ههروهها بهێپچهوانهی ئهوهیكه‌ “ڕهئیسیبهڕواڵهت دهیڵێ، ئهو نهتهنیا نیگهرانیلكهدار بوونی سیمای پۆلیسنییه، بهڵكوو ڕژیم بهردهوام و بهشێوهی بهرنامهبۆ داڕێژراو، بهههموو توانایهوه، ههوڵی داوهكهههستی مرۆڤایهتی و مرۆڤدۆستی لهناو هێزهسهركوتگهرهكانیدا وشك كات، تا ئهوان وهك دیلێكی بێ دهسهڵات، بخهنهخزمهت پاراستنی نیزامهكهیانهوه‌. ئهگهر ئهوهیكهلهئابادان و مهشههد ڕوویان دا، تهنیا دوو نموونهبوون، شێوازی گشتی و ڕهسمی و یاساییهكهی، ههموو ڕۆژێ لهگوشهو كهناری ئێران لهبهرچاوی خهڵك ئهنجام دهدرێ. ئێعدام كردن و شهللاق لێدان لهبهرچاوی خهڵك، توندوتیژیی لهئهنقهست و ڕێكخراوه، بهئامانجی چاوترسێن كردنی خهڵك. كۆماری ئیسلامی، لهڕاستیدا، بۆ نومایشی ئهمجۆرهتوندوتیژیانهلهبهر چاوی خهڵك، ههم ئامانجی سیاسی ههیهو ههم پاساوی شهرعی. پاساوی شهرعییهكهی ئهو بهشهلهكۆنهپهرستییهكهپایهكانی ڕژیم لهسهری دامهزراوهو ئامانجهسیاسییهكهشی چاوترسێن كردنی جهماوهرێكهكهلێواولێوی تووڕهیی و نهفرهتن دژبهم ڕژیمه‌.

خهڵك نهتهنیا نابێ لهنومایشی سهرشهقامی لهمجۆرهدا بهشداری بكهن و نابێ بهلای ئهو جهنایهتانهوهكهدوو نموونهی لهئابادان و مهشههد ڕوویان دا، بهبێ تهفاوهتی تێپهڕ بن، بهڵكوو پێویسته، لهههر كوێ كهبۆیان ههڵكهوت دهست لهناو دهستی یهك بخهن و بهكرێگیراوانی ڕژیم بهجۆرێك تهنبێ بكهن كهنهوێرن ئهمجۆرهجهنایهتانهدووپات بكهنهوه‌. كۆبوونهوهی خهڵك لهدهوری ئهم دیمهنهدڵتهزێنانه، ئامانجێكهكهڕژیمی كۆماری ئیسلامی بهرنامهی بۆ داڕشتووه‌. شهللاق خواردن و زهجر كێشانی ئینسانهكان بۆ سهیر كردن نابێ، بهڵكوو پێویستهبارگهو بنهی بهڕێوهبهران و بڕیاردهرانی تێكهوهپێچرێ.