سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵنێریی ڕژیم ڕایانگه‌یاندووه كه شه‌پۆلێكی نوێ له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا له شاره‌كانی ئێران ده‌ستیپێكردووه و وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی ئێرانیش وێڕای هۆشداری به‌رده‌وام ڕایگه‌یاندووه كه ژماره‌یه‌ك له شاره‌كانی ئێران كه پێشتر له باروودۆخێكی نۆرماڵدا بوون، به‌ره‌و خراپ بوون ده‌ڕۆن. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه له‌گه‌ڵ زیاتر بوونی سه‌فه‌ره نه‌ورۆزییه‌كان، ژماره‌ی تووش بووان به نه‌خۆشیی كۆرۆنا بچێته سه‌رێ و به ژماره‌ی ئه‌و شارانه‌ی كه له باروودۆخی سوور دان، زیاد بێت. به پێی ڕاپۆرتی ڕه‌سمیی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی، كۆی گشتیی گیان به‌ختكردووانی ئه‌م په‌تایه گه‌یشتووه‌ته ٦٢ هه‌زار و ١٤٢ كه‌س. سه‌رچاوه‌كانی ڕژیم كۆی گشتیی نه‌خۆشانی تووش بووی كۆویدی ١٩یان له ئێران یه‌ك ملیۆن و ٨٣٠ هه‌زار و ٨٢٣ كه‌س ڕاگه‌یاندووه. به‌ڵام به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه ژماره‌ی تووش بووان و گیان به‌ختكردووانی كۆرۆنا له ئێران چه‌ند به‌رابه‌ری ئاماری ده‌وڵه‌تییه.
له وه‌ها باروودۆخێكدا و له حاڵێكدا كه له گشت جیهان ده‌وڵه‌ته‌كان به‌رپرسایه‌تیی دابین كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌خۆڕایی واكسێنیان بۆ هاووڵاتییان وه‌ئه‌ستۆ گرتووه، كۆماری ئیسلامی باس له خسووسی كردنی ئه‌م مادده ڕزگاری به‌خشه‌ی گیانی مرۆڤه‌كان ده‌كات. چوارشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو حه‌سه‌ن ڕووحانی باسی له سپاردنی هاورده‌ی واكسێنی نه‌خۆشیی كۆویدی ١٩ به به‌شی خسووسی كرد. به‌دوای وته‌كانی ڕووحانی ڕێكخراوی خۆراك و ده‌رمان له ئێران ڕایگه‌یاند كه هاورده كردنی واكسێنی كۆرۆنا ئازاده. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه به‌پێی یاسای په‌سندكراوی هه‌ر ئه‌م ڕژیمه دابین كردن، كڕینی ده‌رمان و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی له ئێران تایبه‌ته به ڕێكخراوی خۆراك و ده‌رمان، كه ڕێكخراوێكی ده‌وڵه‌تییه. به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه له ڕاده‌ربڕینی سه‌رۆك كۆماری ڕژیم بانتره و ته‌نانه‌ت به‌ر له ئاشكرا كردنی ئه‌م سیاسه‌ته له زمانی حه‌سه‌نی ڕووحانییه‌وه، بڕیاره‌كه‌ی له پله ئیدارییه‌كانی خواره‌وه ده‌ركرابوو. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئیداره‌ی “كاروباری ده‌رمان و مادده‌كانی ژێر كۆنترۆڵ“، له نامه‌یه‌كدا بۆ شیركه‌ته‌كانی هاورده‌كاری ده‌رمان و به‌رهه‌مه پزیشكییه‌كان له‌ژێرناوی “بانگهێشت بۆ دابین كردنی واكسێنی كۆویدی ١٩” نووسیبووی كه ئه‌گه‌ر ئه‌م شیركه‌تانه ده‌توانن واكسێنی كۆویدی ١٩ له ڕێگه‌ی سه‌رچاوه‌كانی جێگای متمانه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه دابین بكه‌ن، به‌خێرایی ئه‌م داخوازییه‌یان ئاراسته‌ی ئیداره‌ی بازرگانی و ئیداره‌ی گشتیی ده‌رمان و مادده‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵ، بكه‌ن.
كه‌وابوو ئاشكرایه كه ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایه‌تی و خه‌باتی خه‌ڵك ده‌وڵه‌ت ناچار نه‌كات كه خۆی به ته‌واوی هاورده كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی بێبه‌رامبه‌ری ئه‌م واكسێنه وه‌ئه‌ستۆ بگرێت، گیان و ژیانی خه‌ڵك ده‌بێته بارمته‌ی مافیا به‌ناوبانگه‌كانی بازرگانی له ئێران.
دابین كردنی واكسێنی كۆرۆنا و به شێوه‌ی گشتی ده‌رمان، ئه‌ركی سه‌رشانی ده‌وڵه‌ته‌كانه و داخوازییه‌كی گشتییه. سپاردنی هاورده كردنی واكسێن به به‌شی خسووسی به‌له‌به‌رچاوگرتنی داواكارییه‌كی به‌رین كه بۆ دابین كردنی ئه‌م واكسێنه هه‌یه، ده‌ستی مافیای ئێران و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه سپای پاسداران بۆ وه‌ده‌ست هێنانی سوودی كهڵان ئاواڵه ده‌كات. هه‌روه‌ها به‌مجۆره ڕێگا بۆ هاورده كردنی واكسێن ناستاندارد خۆش ده‌كرێت و دیاره به‌شی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا توانای كڕینی واكسێنی ستانداردی نابێت. بێگومان به‌مجۆره ویرووسهكه له ئاستی ئێران دا ده‌مێنێته‌وه و مه‌ترسیی ئه‌م په‌تایه نه ته‌نیا له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران به‌ڵكوو له ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه له‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش لاناچێ. ئاشكرایه كه قوربانی بوونی زیاتری خه‌ڵك له ئێران و ناوچه‌كه ئاكامی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ڕژیمی ئێسلامی ده‌بێت.
هه‌تا ئێستاش كۆماری ئیسلامی له بواری وه‌شاندنی واكسێنی كۆرۆنا له زومره‌ی دواكه‌وتووترین وڵاته‌كانی ناوچه‌كه‌یه. سایتی “جیهانی ئێمه له‌ناو ئاماره‌كان” ڕێژه‌ی وه‌شاندنی واكسێنی كۆرۆنای له وڵاته جۆراوجۆره‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه و به پێی ئاماری ئه‌م ناوه‌نده، هه‌تا ئێستا له ئێران به‌شێوه‌ی گشتی ١٢٤ هه‌زار دۆز واكسێنی كۆرۆنا وه‌شێندراوه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته هه‌تا ئێستا له ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی پتر له ٧ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار دۆز واكسێی كۆرۆنا وه‌شێندراوه. عه‌ره‌بستانی سعوودیش هه‌تا ئێستا ٣ ملیۆن و ٦٤٥ هه‌زار دۆزی واكسێنی كۆرۆنا وه‌شاندووه. مه‌راكێش به جه‌معییه‌تی ٧ ملیۆن كه‌س و به‌نگلادێش به جه‌معییه‌تی پتر له ٥ ملیۆن كه‌سه‌وه، لانیكه‌م یه‌ك جار له به‌رامبه‌ر ویرووسی كۆرۆنادا واكسێن كراون. كۆماری ئیسلامی ئیدیعای كردبوو كه هه‌تا كۆتایی ساڵ واكسیناسیۆنی ٢ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار كه‌س به‌كرده‌وه ده‌ردێنێت. به‌ڵام له ئێستادا سه‌رۆكی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی ڕژیم دانی به‌وه داناوه كه ئێران تا كۆتایی مانگی ڕه‌شه‌ممه ته‌نیا توانیویه‌تی ٤٢٠ هه‌زار دۆز واكسێنی كۆرۆنا بوه‌شێنێت.
ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌دا، به هه‌ڵسووكه‌وتی ئه‌منییه‌تی و شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان له خه‌ڵك بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ، هۆكاری سه‌ره‌كیی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رینی ئه‌م په‌تایه بوو له ئێران. ئه‌م ڕژیمه تا به ئه‌مڕۆ به دانی ئاماری ناڕاست و فریوكارانه و دابین نه‌كردنی كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌خۆشییه، بووه‌ته هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رده‌وامی ژماره‌ی قوربانییان.
كۆماری ئیسلامی كه مانگانه ملیاردها دۆلار ده‌كاته هه‌زینه‌ی دام و ده‌زگا پان و به‌رینه‌كانی سه‌ركوت و ده‌ست تێوه‌ردان له وڵاتانی ناوچه‌كه، ناتوانێ ئیدیعا بكات كه بۆ دابین كردنی واكسێنی كۆرۆنا سه‌رچاوه‌ی ماڵیی پێویستی له ئیختیار دا نییه. به ته‌رخان كردنی به‌شێكی چكۆله له‌م هه‌زینه سه‌رسووڕهێنه‌رانه ده‌كرێ به ئاسانی واكسێنی پێویست بۆ گشت خه‌ڵكی ئێران دابین بكرێت و به‌خۆڕایی بخرێته ئیختیار هه‌مووانه‌وه. نابێ ڕێگه بدرێت كۆماری ئیسلامی ئه‌ركی دابین كردنی واكسێنی كۆرۆنا، له ڕێگه‌ی سپاردنی به به‌شی خسووسی، له ئه‌ستۆی خۆی بكاته‌وه. پێویسته ده‌وڵه‌ت بۆ دوانه‌كه‌وتن له وڵاتانی ناوچه‌كه له بواری دابین كردن و وه‌شاندنی واكسێنی ستاندارد و به‌خۆڕایی كۆرۆنا، بخرێته ژێر گوشاره‌وه.