له شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕه‌وه هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی خووزستان له ناڕه‌زایه‌تی به بێ ئاوی و پڕۆژه‌كانی ڕژیم بۆ ڕاگواستنی ئاوی خووزستان و مه‌جبوور كردنی خه‌ڵكی ئه‌م ئۆستانه به “كۆچی ئیجباری“، ده‌ستیان داوه‌ته خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه هه‌تا ئێستا لانیكه‌م ١٧ شاری گرتووه‌ته‌وه. هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ره‌و جه‌ماوه‌ری ناڕازی گازی فرمێسكڕێژیان هاویشتووه و ته‌قه‌یان لێكردوون. له جه‌ره‌یانی هێرشی وه‌حشیانه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بۆسه‌ر خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانه‌ی خه‌ڵك هه‌تا ئێستا چوار لاو به‌ناوه‌كانی: “قاسم خهزیری ناسری“، “مسته‌فا نه‌عیماوی“، “عه‌لی مه‌زره‌عه“، “سه‌ید حسێن ئالی ناسر“، گیانیان له‌ده‌ست داوه.
كارناسان هۆكاری قه‌یرانی بێ ئاویی خووزستان ڕاگواستنی ئاوی ئه‌م ئۆستانه بۆ ئۆستانه‌كانی دیكه و ساز كردنی به‌ندئاوی ناستاندارد له‌سه‌ر ڕووباره‌كان ڕاگه‌یاندووه. خووزستان له‌سه‌ر ده‌ریایه‌ك له نه‌وت و گازه. خه‌ڵكی دانیشتووی ئه‌م ئۆستانه له زومره‌ی هه‌ژارترین به‌شه‌كانی خه‌ڵكی ئێرانن. هه‌ژاری، بێكاریی به‌رین، سه‌ركوتی توند، دژه‌عه‌ره‌ب بوونی سیستماتیكی ڕژیم، نه‌بوونی ئاو و به‌رق له یه‌كێك له گه‌رمترین ناوچه‌كانی ئێران، جامی سه‌بری خه‌ڵكی لێوڕێژ كردووه. كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی له به‌رامبه‌ر خواستی ڕه‌وا و به‌رحه‌قی خه‌ڵكدا، درۆنانه‌وه و فریوكاری و حاشالێكردن و سه‌ركوتیان گرتووه‌ته به‌ر و شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان و درۆ و بێشه‌رمیی ئاشكرای سه‌ران و به‌رپرسانی ڕژیم، خه‌ڵكی ناڕازیی پێداگرتر كردووه. له پارێزگای خووزستان سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌ندین ڕووباری گه‌وره‌ی ئێران، خه‌ڵك ئاوی خواردنه‌وه‌ی پێویستیان نییه و حكوومه‌تیش له‌جیات دابین كردنی ئاو، به‌ره‌و ناڕازیان ته‌قه ده‌كات.
ڕژیمی ئیسلامی به كوشتنی ناڕازیانیش، ڕازی نه‌بووه و پاش ئه‌نجام دانی جه‌نایه‌ته‌كانی، تیمی بازجوو – هه‌واڵنێریی خۆی بۆ لای بنه‌ماڵه‌ی گیان به‌ختكردووان ناردووه و داوای لێكردوون كه له‌به‌رامبه‌ر دووربینی تهلهویزیۆندا باس له‌وه بكه‌ن كه ڕۆڵه‌كه‌یان سه‌ربه ڕژیم بووه و له لایه‌ن تیرۆریسته‌كانه‌وه كوژراوه.
ئه‌گه‌رچی ویشكهساڵی دیارده و به‌ڵایه‌كی سرووشتییه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ٤٢ ساڵی ڕابردوودا، له كێشه‌یه‌كی چاره‌هه‌ڵگره‌وه كردوویه‌ته كاره‌ستاتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی. یه‌كێك له هۆكاره‌كان هه‌ڵێنجانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ئاوه‌كانی ژێرعهرزه. به پێی ئاماره‌كانی ده‌وڵه‌ت، نزیك به یه‌ك ملیۆن چاڵاو له ئێران‌دا بوونی هه‌یه كه ٧٥٨ هه‌زاریان له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا هه‌ڵكه‌ندراون. له‌و نێوه‌دا ٢٠٠ هه‌زار چاڵاو به بێ به‌ڵگه و جهوازن و زۆربه‌یان بۆ ویلا و باغ و سه‌یرانگه‌ی كه‌سیی ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌داران له گۆشه و كه‌ناری ئێران لێدراو‌ن. ئه‌م سیاسه‌ته ته‌نانه‌ت له خزمه‌ت گه‌شه‌ی درێژماوه‌ی كه‌شاوه‌رزیشدا نه‌بووه.
هۆكارێكی دیكه له‌م بواره‌دا سازكردنی به‌ندئاوی كارناسی نه‌كراوه له ئێران. تا به‌ر له شۆڕشی ١٣٥٧ی هه‌تاوی كه‌متر له ٣٠ به‌ندئاو له ئێران‌دا درووست كرابوو. به‌ڵام له ئێستادا، له ٦٤٧ به‌ندئاوی چكۆله و گه‌وره له ئێران كه‌ڵك وه‌رده‌گیرێت و ٦٨٣ به‌ندئاوی دیكه‌ش له قۆناغی به‌ڕێوه‌بردن یان لێكۆڵینه‌وه دان. له سازكردنی ئه‌م به‌ندئاوانه‌دا، زه‌ویناسیی شوێنه‌كان و ڕێگری له به‌هه‌ڵم بوونی ئاو له‌به‌رامبه‌ر تیشكی به‌تینی خۆر له ناوچه نیوه ویشكهكانی ئێران له‌به‌رچاو نه‌گیرا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر سازكردنی به‌ندئاوه كارناسی نه‌كراوه‌كان بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵك و بۆ ژینگه زه‌ره‌ر و زیایانیان بووه، بۆ فه‌رمانده باڵاكانی سپا كه په‌یمانكاری ساز كردنی ئه‌م به‌ندئاوانه بوون داهاتێكی یه‌كجار زۆری بووه و هیچ كه‌س یان ئۆرگانێكیش نه‌بووه كه لێپرسینه‌وه له حیسابیان بكات. به‌ندئاوی “گۆتوه‌ند” كه له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه ساز كراوه، نموونه‌یه‌كی به‌رچاوی وه‌ها كاره‌ساتێكی ژینگه‌ییه. له پڕۆژه‌ی سازكردنی ئه‌م به‌ندئاوه‌دا، بوونی ئه‌و كێوانه‌ی كه خوێیان تێدایه له ده‌ورووبه‌ری ئاوگیری به‌ندئاوه‌كه، له‌به‌رچاو نه‌گیران. هه‌ربۆیه پاش ئاوگیری، كێوه‌كانی خوێ كه‌وتنه ژێر ئاو. به‌مجۆره به‌رئاورد كرا كه ١٧ ملیۆن تۆن خوێ چووه ناو به‌ندئاوه‌كه و گشت زه‌وییه‌كانی پشت به‌ندئاوه‌كه بوون به شۆره‌كات.
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی شه‌ریف و ئازادیخوازی خووزستان له‌گه‌ڵ سته‌م و هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی و له‌گه‌ڵ هه‌ژاری و بێكاری و گیروگرفتی فراوان به‌ره‌وڕوون. ئه‌م جه‌ماوه‌ره مافی خۆیانه كه له‌سه‌ر ده‌ریایه‌ك له نه‌وت و گاز، له خۆیان و له به‌رپرسانی ڕژیم بپرسن كه بۆچی نه‌ته‌نیا هه‌ژار و بێكارن به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت ئاو و بهرقیشیان نییه.
سه‌ركوتی ده‌وره‌یی خه‌ڵكی خووزستان نابێ ببێته بابه‌تێكی ئاسایی و له‌گه‌ڵ بێده‌نگیی خه‌ڵكی باقیی ناوچه‌كانی ئێران ڕووبه‌ڕوو بێته‌وه. ئه‌گه‌ر دۆینێ له بێده‌نگیدا، سه‌ركوت و میلیتاریزه كردنی كوردستان له لایه‌ن ڕژیمی ئیسلامییه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌مڕۆ نابێ ڕێگه به ڕژیمی هاری ئیسلامی بدرێت كه له جه‌رگه‌ی بێده‌نگیی باقیی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران‌دا، خه‌ڵكی عه‌ره‌ب و دانیشتووانی خووزستان سه‌ركوت بكات.