له ماوه‌ی ١٢ ساعه‌تی ڕابردوودا، له ١٨ ڕووداوی هاتووچۆ له جاده‌كانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان، ٣٩ كه‌س كوژراو و بریندار بوون
به‌وته‌ی سه‌رۆكی ئۆرژانسی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان، له ١٢ ساعه‌تی ڕابردوودا ١٨ ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویداوه و به‌و‌هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. خراپی ڕێگه‌وبان، ناستانداربوونی ئۆتومبێله‌كانی به‌رهه‌می نێوخۆ و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ڕینمایه‌كانی هاتووچۆ له سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی ڕووداوی هاتووچۆ له ئێرانه.
