ڕۆژی ههینی ٢٠ی پووشپهڕ، عەلی تائیب، برای حسێن تائیب و نوێنەری پێشووی خامنەیی لە قهرارگای سارەڵڵا مرد و سپای پاسداران بەخێرایی پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاوکردەوە و هەواڵی مردنی ناوبراوی پشتڕاستکردەوە، بەڵام هیچ ئاماژەیەكی بە هۆکاری مردنی نەکرد.
مردنی ئهو جهنایهتكاره له حاڵێكدایه كه میدیاكانی ئیسڕائیل بە بڵاوكردنەوەی ئاگادارییەك، بە زمانێكی گاڵتەجاڕانە عهلی تائیبیان بە “یەکەم شەهیدی دزەکردنی گاز” ناو بردووە. سەیر ئەوەیە کە کاتی مردنی ئەو جهنایهتكاره هاوکات بووه لەگەڵ تەقینەوەکەی چیتگەری تاران، شوێنێك کە دەگوترێت کۆبوونەوەیەکی هەستیاری تێدا ئەنجام دراوه. بهو بۆنهوه سەرچاوە نافەرمیەکان باس لەوە دەکەن کە ڕەنگە عەلی تائیب یەکێک لە ئامادەبووانی ئەو کۆبوونەوە بووبێت. شایانی باسه كه عەلی تائیب لە كاتی شەڕدا، جێگری تەبلیغاتیی سپای پاسداران بووە و دواتر كۆمهڵێك پۆستی وەک جێگری بنكەی ڕەمەزان و ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سپا و نوێنەری خامنەیی لە قهرارگای سارەڵڵا وەرگرتووە.