کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

مەرجەکانی ئێران پێش دانوستان لەگەڵ ئەمریکا

مەرجەکانی ئێران پێش دانوستان لەگەڵ ئەمریکا1

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان ئێران وتویەتی تا دارایییەکانی ئازاد نەکرێن و شەڕی لوبنان ڕانەوەستێت، دانوستان دەست پێ ناکات

هەیئەتێکی بەرچاوی ئێرانی بەسەرکردایەتی قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمان، ڕۆیشتووە بۆ ئیسلاماباد بۆ دانوستان لەگەڵ هەیئەتی ئەمریکایی. بەڵام پێش دەستپێکردن، ئێران دوو مەرجی سەرەکی داناوە: ئازادکردنی دەیان ملیارد دۆلار دارایی زەوت کراو لە بانکە دەرەکییەکاندا و ڕاوەستانی هێرەشە هەواڵییەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان. وەزیری دەرەوە عەراقچی و قالیبافیش هەر دووکیان ئەم مەرجانەیان پشتڕاست کردەوە. ترامپیش لە هەمان کاتدا هۆشداری دا کە ئەگەر دانوستان سەرنەکەوێت، ئەمریکا ئامادەیه لە ٢٤ کاتژمێردا دووبارە هێرشەکان دەست پێ بکاتەوە.”