کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مەترسی لە سێدارەدانی هەشت بەندکراوی سیاسیی کورد

مەترسی لە سێدارەدانی هەشت بەندکراوی سیاسیی کورد 2

 

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی لە ئێران، مەترسیی جێبەجێکرانی حوکمی سێدارەی هەشت بەندکراوی سیاسیی کورد بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزتر بووەتەوە.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، پەخشان عەزیزی، پژمان توبرەڕێزی، حاتەم ئۆزدەمیر، یوسف ئەحمەدی، ئارمان مەعرفەتی، محەممەد فەرەجی، ڕەئوف شێخ‌ مەعروفی و موحسن ئیسلام‌ خاه لە زومرەی ئەو بەندکراوانەن کە مەترسیی جێبەجێبوونی حوکمی سێدارەیان لە سەرە. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەم بەندکراوانە لە زیندانەکانی ئێڤین، قزڵحەسار، ورمێ، سنە و بۆکان بەندکراون و هەروەها موحسن ئیسلام‌ خاه لە کاتی دەستبەسەرکردندا تەنها ١٦ ساڵ تەمەنی هەبووە.