کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مەترسی لە سێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسی لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد

مەترسی لە سێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسی لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد

بەپێی ڕاپۆرتەکان، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی نارەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن ڕژیمەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە بە ناویمەحبوبە شەعبانیکە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤دا لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمیەوە بەو پەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامی کرابوو، بە تۆمەتیموحاربەحوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە چالاکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە دۆخی یاسایی و هەروەها مەترسی لەسێدارەدانی ناوبراو هوشداریان داوە و داوایان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی حوکمی سێدارەی هەموو بەندکراوانی سیاسی و عەقیدەتی گوشارێکی زۆرتر بخەنە سەر ڕژیم.