بە پێی ڕاپۆرتەکان، “عاتفە تاجیک” بەندکراوی تەمەن ٤٨ ساڵ و ڕاگیراو لە زیندانی وەرامین سەرەڕای پێویستی بە دەرمان، رەوتی دەرمان کردنەکەی لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە ڕاگیراوە و مەترسی کەوتووەتە سەر گیانی.
ئەو هاووڵاتییە تووشی نەخوشی شێرپەنجە بووە و لە حالی تێپراندنی ماوەی بەندکرانەکەی لە زیندانی وەرامینە. ناوبراو پێش دەستبەسەرکرانەکەی لە ژێر شیمی دەرمانیدا بووە بەڵام پاش گواستنەوەی بۆ ئەو زیندانە رەوتی دەرمان کردنەکەی ڕاگیراوە و ئێستا دۆخی تەندروسی رۆژ بە رۆژ بەرەو خراپی دەچێت. شایانی باسە کە پاش داواکارییەکان بۆ گواستنەوەی ئەو بەندکراوە بۆ نەخوشخانە و بایەخ نەدانی بەرپرسانی زیندان، کۆمەلێک لە بەندکراوانی زیندانەکە بە مەبەستی ناڕەزایەتی و پاڵپشتی لەو هاووڵاتییە، مانیان لە خواردن گرتووە.
