کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مەترسی لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا

مەترسی لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆمار

 

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ڕێژەی گوشاری هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم بۆ سەر ناوەندە قەزاییەکانی کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە و ئەگەری سزای ئێعدام و لە سێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی لە هەموو کات زۆرترە.

سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دوو بەندکراو بە ناوەکانی “حشمەتوڵڵا تەبەرزەدی” بەندکراوی سیاسی و “ئێحسان حسێنی پوور” لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، کە لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنییەتی وڵات”، “بێڕێزی بە ڕێبەری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی”، “تەبلیغ دژ بە ڕژیم” و هەروەها “هاندانی ناڕازیان بۆ کوشتنی هێزەکانی ڕژیم”یان، خراوەتە پاڵ، مەترسی جددی حوکمی سێدارەیان لەسەرە. جێگای ئاماژەیە کە ئەو دوو هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانیان تاکوو ئێستا ڕەوەندی دۆسیەکانیان ڕوون نەکراوەتەوە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراون.