بەپێی دوایین زانیارییەکان، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سەقز و بەندکراو لە زیندانی قەرچەکی وەرامین، مەترسی سەپاندنی حوکمی سێدارەی لە سەرە.
ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “شەمسی خوسرەوی” تەمەن 44 ساڵ، رێککەوتی 14ی رەشەمەی ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە کەرەج دەستبەسەر کرابوو و پاش کۆتایی هاتنی ماوەی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئەو شارە، رەوانەی زیندانی قرچک وەرامینی تاران کرابوو. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو لە دوایین کۆبوونەوەی لە لقی 15ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتی “ئەبولقاسم سەلەواتی“، تۆمەتی “افساد فی العرض، هاوکاری لەگەڵ ئیسرایل و حیزبە کوردییەکانی” بەسەردا سەپێندراوە.
