پەنابەرێکی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بە ناوی “شۆڕش مورادی” گرتە ڤیدیۆیەکی بۆ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناردووە و تیایدا باس لەوە دەکات کە پاش هەشت ساڵ ئاواره‌بوون لە تورکیا، ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ی دیپۆرت کرانیان لێكردووه.
ناوبراو لە گرتە ڤیدیۆکەدا داوا لە ڕێکخراوەكانی مافی مرۆڤ دەکات یارمەتی خۆی و ئه‌و په‌ناخوازه سیاسیانه بده‌ن كه هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی توركیا و ئێرانیان له‌سه‌ره. “شۆڕش مۆرادی” خەڵکی سنە و ئەندامی پێشووی یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم بووه كه لەکاتی نوێکردنەوەی ئیقامەکەی لە شاری “دێنیزلی” دەستبەسەر کراوە و ئێستا مەترسی دیپۆرتکردنی لە سەره. جێی ئاماژه‌یه كه بڕیاری دیپۆرتكردنی ئه‌و پەناخوازانه‌ی کە مەترسی لەسەریانە، پێچەوانەی بنەمای ڕادەستنەکردنی کنواسیۆنی “ژنێڤ” و بنەمای یاسای پشتگیری نێونەتەوەییە.