کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

مەترسیی ڕادەستکردنەوەی پەنابەری سیاسیی خەڵکی شووشتەر بۆ ئێران لە لایەن توركیاوە

مەترسی ڕادەستکردنەوەی پەنابەری سیاسیی خەڵکی شووشتەر بۆ ئێران لە

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “محەممەد عەباسپوور” پەنابەری سیاسیی خەڵکی شووشتەر کە بۆ ماوه‌ی ۴۵ ڕۆژه‌ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستبەسەر کراوە و مەترسیی ڕادەستکردنەوە و گەڕاندنەوەی بۆ ئێران لە ئارادایە.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كران و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ بۆ كه‌مپی “پاڵه‌وان كوێ” له‌ شاری ئه‌دیرنه‌ی توركیا، بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ سی ڕۆژه‌ مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه‌ ڕاده‌ستی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بكرێته‌وه‌. شایانی باسه‌ نابراو له‌ ئه‌گه‌ری ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ی به‌ كۆماری ئیسلامی، مه‌ترسی له‌ سه‌ر گیانی یان سه‌پاندنی سزای قورس به‌ سه‌ر ئه‌و چالاكوانه‌دا له‌ ئارادایه‌.