کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مەترسیی سەپاندنی حوکمی قورسی قەزایی بەسەر سۆهەیلا حیجاب

مەترسیی سەپاندنی حوکمی قورسی قەزایی بەسەر سۆهەیلا حیجاب 1

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سۆهەیلا حیجاب، ژنە بەندکراوی سیاسیی کورد و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە پێنج مانگ لە دەستبەسەرکرانی، مەترسیی سەپاندنی حوکمی قورسی قەزایی لەسەرە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ناوبراو کە ئێستا لە بەندیخانەی کەچوویی کەرەج ڕاگیراوە، لە ڕەوتی دادگاییدا لە یەکێک لە لقەکانی دادگای ڕێژیم لە فەردیسی کەرەج، بە سەرۆکایەتیی محەممەدپوور، بە چەند تۆمەتی وەکهەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات،سازکردنی گروپولیدری خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانبارتۆمەتبار کراوە. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ناوبراو لە سەرتای دەستبەسەرکرانی تا کوو ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و هەروەها پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.