شۆڕشی ئێران لە چوارەمین مانگی بەردەوامی خۆیدا خەڵکی زیاتر ئاگاداری هێزی یەکێتی و خەباتی خۆی لەدژی کۆماری ئیسلامی کردوە. تێکشکاندنی دیواری وەحشەتی حکومەت و هاتنە مەیدانی ژنان و لاوان لەگۆشە و کەناری وڵات، ڕوخانی کۆماری ئیسلامی لە بابەتێکی سیاسی و ئارەزویەکی ئینسانیەوە کردۆتە حەرەکەتێکی هەنوکەیی و مومکینی کۆمەڵایەتی.
خەڵکلەهاوپشتیوخەباتیخۆیانهێزوڕۆحیەیانوەرگرتوەوڕیزیحاکمیەتیانتوشیڕاڕایی،هەڵوەرینوناکاراییکرد. کۆماری ئیسلامی سەرەڕای هێنانەمەیدانی سەرجەم هێزە سەرکوتگەرەکانی توانایی خامۆشکردنی ناڕەزایەتی و مانگرتنەکانی لەدەست داوە. گۆڕانی هاوسەنگی هێزی نێوان خەڵک و حکومەت و بەتایبەت ئەگەری ڕوخانی کۆماری ئیسلامی، بەشە جۆراجۆرەکانی کۆمەڵگای کێشایە مەیدانی دژایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی. وەرزشوانان، رۆژنامەنووسان، هونەرمەندان و کەسایەتی و سیما ناسراوەکانی بە پەیوەستکردن بە ڕیزی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکەوە، شۆڕشەکەی بەهێزتر کرد.
لەم نێوانەدا بەشێک لە ئوپوزسیۆن بە سەرمایەگوزاریەکی بەرین کە لە بواری ڕاگەیێنەرە فارسی زمانەکانی دەرەوەی وڵاتدا کردویەتی، هەوڵەکانی بۆ موهەندیسی کردنی ڕای گشتی لە نێوخۆی وڵاتدا دەست پێکردوە. سەڵتەنەت تەڵەبەکان بەتایبەت بە خستنەبەرەوەی چەند هونەرمەند، رۆژنامەوان، وەرزشوان و بەکارهێنانی تایبەتی ژمارەیەک ڕەسانەی فارسی زمان هەڵهیەکی بێ ناوەرۆکیان وەڕیخستوە، شوڕای گوزاری خۆیان دروست دەکەن، سەرۆک کۆماری خودخاندە و وەزیری و وەکیل دیاری دەکەن و بە خەیاڵی خاوەی خۆیان زیندوکردنەوەی سەڵتەنەتێک کە بە شۆڕشی جەماوەری ڕوخاوە لە مێشکیاندا دەبوژێننەوە. ئەگەر لەماوەی سەدەی ڕابردودا ئیستبدادی دو ڕژیمی پەهلەوی و ئیسلامی گەورە ترین کۆسپیان خستە سەر ڕێی دروست کردن و چالاکیی ئەحزاب و تەشکیلاتە سیاسیەکان لەئێران و سیاسەتی کوشتوبڕی ئەم حێزبانەیان پەیڕەو کرد. ئێستا ئەمانە تەنانەت بەر لە بە دەسەڵات گەیشتنیان بە پەیڕەوی کردن لە پێشینیانیان، لە هەوڵی سڕینەوەی حیزبایەتیدان. ئەوان بە یارمەتی ئەو ڕاگەیاندنانەی کە لەبەر دەستیاندایە و بە بومبارانی تەبلیغاتی لە دەرەوەی وڵات، هەوڵ ئەدەن تا بەر لەوەی کە ئەم شۆڕشە قوڵتر بێتەوە، بە خەیاڵی خۆیان ئاڕاستەکەی بگۆڕن.
لەم رۆژانەدا دەبینین کە، بەشێک لەباڵی ڕاست کەخۆیان خاوەنی هیچ حیزبێکی ناسراو و کاریگەر نین لە کۆمەڵدا، بە بۆمبارانی خەبەری و بە بەکارهێنانی ئاڵۆزترین شێوەکانی پێوەندی، هەوڵ ئەدەن تا خەڵک لەلایەک و دەسەڵاتە رۆژئاواییەکان لە لایەکی دیکەوە قانع بکەن کە روخانی ڕژیم موهەندیسی کراو و بە بەرنامەوە بەرەو پێش دەچێت. کۆماری ئیسلامی بە ئاسانی دەڕوخێت و ئەم بەڕێزانە گۆیا بە سڵاو و سڵاوات دەبنە جێگرەوەی. بەڵام کاری ئەوان تا بڵێی ساویلکانە، ناجیدی و بێ ئاکام دەبێت.
بە چەند تویت لەکاتژمێر ١٢ی شەو لەکتوپڕدا ئیئتیلافێک ڕادەگەیەندرێت کە خۆشیان لەبیریان دەچێت هێندێک لە هاوپەیمانانی دڵسۆزی خۆشیان خەبەردار بکەن تا تێبینیەکانیان واردی توێتی ئیئتیلافەکەیان بکەن. وەهاپێکهاتەیەکبەمچەشنوشیوازەکەلەدەرەوەیوڵاتپێکدێت،قەرارەڕێبەرایەتیشۆڕشیئێستالەئێرانبگرێتەئەستۆ،ئایاسیناریۆیەکلەمەخەیاڵبافانەتربەزەیندادێت؟
خەڵکی ئێران لەشۆڕشی مهشروتەوە تا بەمڕۆ بۆ ئازادیە سیاسیەکان، بۆ دەستەبەرکردنی مافی تەشەکول و ئەحزاب و ناوەندی سیاسی و کۆمەڵایەتی خەبات دەکەن و ئێستا ئیئتیلافێکی درۆینە لە دوای زیاتر لە سەد ساڵ و ئەویش لە ئوروپا، دەور و نەخشی ئەحزابی سیاسی لە دیاریکردنی چارەنووسی داهاتوی خەڵکی ئێراندا ڕەد دەکەنەوە.
بێگومان ئەم جۆرە گاڵتەجاڕیە سیاسیانە هیچ شتێک بێجگە لە شکست و ناکامی بە شوێنیەوە نابێت. ژنان و پیاوانی خەباتکار لەکوردستان و بەلوچستان، لە ناوەندە کرێکاریەکان و لە زانکۆ، لە کۆڵان و شەقامەکان کە شکۆدارترین خەباتی یەکسەدەی ڕابردوی خۆیان لە ژێر دروشمی “ژن. ژیان. ئازادی” دا تێدا پێکهێناوە و ڕێبەرییان کردوە، ئیجازە بە دەڵاڵە سیاسیەکانی ڕاستی ئوپوزسیۆن نادەن، بە سواری شەپۆلی شۆڕشەوە ئاڕاستەی ئازادی خوازانە و ڕزگاریبەخشی بگۆڕن. خەڵک ئیجازە نادەن دوای ڕوخانی کۆماری ئیسلامی سیاسەت و کارەساتی هەردوو نیزامی سەڵتەنەتی و ئیسلامیتێکرار ببنەوە.