بەپێی هەواڵی گەیشتوو، کۆماری ئیسلامی ژمارەیکی زۆر هێز و کەرەستەی سەبازی بۆ ناوچە سنووریەکانی کوردستان و شاری سنە گوزراوەتەوە.
بە پێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی سپای پاسداران لە شارەکانی ئێران بۆ ناوچە سنوورییەکانی مەریوان و بانە ڕەوانەی کراون و بە چەکی قورس وەک تۆپخانە، درۆن و ئۆتۆمبیلی هەڵگری دوشکا پرچەک کراون و لە ناوچە جیاوازەکان جێگربوون. جێگای ئاماژەیە کە چەند رۆژی ڕابردوو، کۆماری ئیسلامی جموجۆلێکی هاوشێوەی لە جاددەی بۆکان بۆ میاندووئاو ئەنجام دابوو.
