کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

میلیتاریزەکردنی کوردستان و ڕوودانی پێکدادانێکی چەکدارانە لە ورمێ

میلیتاریزەکردنی کوردستان و ڕوودانی پێکدادانێکی چەکدارانە لە ورمێ

جووڵەکانی سپای پاسداران لە کوردستان درێژەی هەیە و هلیکۆپتەرە نیزامییەکان لە مەودایەکی نزمەوە بەسەر شارەکاندا دەسووڕێنەوە و له‌ پارێزگای ورمێ پێکدادانێکی چەکدارانە ڕوویداوە.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی جۆزەردان، هلیکۆپتەرە سەربازییەکانی سپای پاسداران بەسەر شارەکانی سنە، مەهاباد و سەوڵاوادا سوڕاونەتەوە. هەروەها شەوی ڕابردوو لە دەوروبەری پایگایەکی سپای پاسداران لە نزیک شارۆچكه‌ی “ئەلواج”ی سەر بە شاری ورمێ شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان سپا و هێزێکی نەناسراو ڕوویداوە. لەچەند حەوتووی ڕابردوودا، سپای پاسداران لە هەوڵێکی تۆکمەدا دەستی بە گواستنەوەی چەک و چۆڵی قورس و زرێپۆش بۆ کوردستان کردووە، هەروەها هەموو ئەو ناوچانەی میلیتاریزە کردووە و چەندین پایەگای نوێی لە ناوچە سنوورییەکان دروستکردووە.