کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

میلیتاریزەکردنی شارەکانی کوردستان و گواستنەوەی ژمارەیەکی زۆر چەکی قورس

میلیتاریزەکردنی شارەکانی کوردستان و گواستنەوەی ژمارەیەکی زۆر چەکی

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستی ناوەندی هەواڵی کۆمەڵە گەیشتووە، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ژمارەیەکی زۆر چەکی قورس و کەرەستەی سەربازی ڕەوانەی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان کردووە.

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ڕێگای ئاری سەقز بۆ بانە، ژمارەیەکی زۆر چەکی قورس و کەرەستەی سەربازی بینراوە کە ڕەوانەی پادگانەکان و پێگە سەربازییەکانی ڕژیم کراون. لە هەمان کاتدا لە چەندین شاری کوردستان، هێزە ئەمنیەکان و ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی، بە دانانی دەیان خاڵی پشکنین، دڵەڕاوکییەکی زۆریان بۆ هاووڵاتیان ساز کردووە.