به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی هێزێكی زۆری له شه‌قامه‌كانی شاری كرماشان جێگیر كردووه و كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كه دا سه‌پاندووه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، به‌رپرسانی ئوستانی كرماشان له ترسی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك هێزێكی زۆریان له شه‌قامه‌كانی شار جێگیر كردووه و ڕێگه ناده‌ن چه‌ند كه‌س له شوێنێك دا كۆببنه‌وه. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوو خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی كرماشان به‌ره‌نگاری هێزه‌كانی گه‌شتی ئێرشاد بوونه‌وه و ڕێگه‌یان نه‌دا كچانی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێن و ئێستا ڕژیم له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه له ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” شاره‌كه‌ی میلیتاریزه كردووه.
