به پێی دوایین زانیارییه‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی به‌رز كردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له ئێران، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هێزێكی زۆری ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی كوردستان و به تایبه‌ت شاری سنه كردووه.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ترسی دیسان ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئازادیخواز له ئێران و كوردستان، هێزێكی زۆری تایبه‌ت و سه‌ركوتی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده سه‌ربازییه‌كان له شاره‌كانی كوردستان و به تایبه‌ت شاری سنه كردووه كه له ئه‌گه‌ری ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵك، له زووترین كاتدا بڵاوه به كۆبوونه‌وه‌كان بكات. شایانی باسه شه‌وی هه‌ینی ٢١ی سه‌رماوه‌ز، له بەردەم هه‌موو به‌نزینخانه‌كان ڕێزیچه‌ند سه‌د مه‌تری خه‌ڵك به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی به‌نزین پێش له به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی به‌رز كردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین ساز بوون.
