به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتوون، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی “مه‌سعوود پزشكیان” سه‌رۆك كۆماری ڕژیم له شاری سنه، هێزێكی زۆریان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و شاره كردووه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كاتژمێر ٧ و ٤٠ خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ، “مه‌سعوود پزشكیان” گه‌یشتووه‌ته شاری سنه و هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی، هێزێكی زۆری سه‌ركوت و سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی پارێزگای سنه كراون. هاووڵاتیانی خه‌ڵكی شاری سنه به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ردانی پزشكیان له شاری سنه، بێ ئه‌نجامه و شایانی باسه سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی فه‌رمانداری شاری سنه به مه‌به‌ستی پێشوازی خه‌ڵك له سه‌رۆك كۆماری بژارده‌ی ڕژیم، نه‌ك ته‌نیا خه‌ڵك پێشوازیان لێ نه‌كردووه، به‌ڵكوو بایكۆتی هاتنیان بوو شاری سنه كردووه.
