ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم شاره‌كانی كوردستانیان به ته‌واوه‌ته‌ی میلیتاریزه كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌هۆی نزیك بوونه‌وه به ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی قوربانیانی شۆرشی “ژن،ژیان،ئازادی”، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بۆ چاودێری خه‌ڵك ڕژانه نێو شاره‌كانی كوردستان و شاره‌كانیان به ته‌واوه‌تی میلیتاریزه كرد. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی حكوومه‌ت له ده‌ورووبه‌ری گۆڕستانه‌كان جێگیر كراون و ڕێگه‌یان نه‌داوه بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان سه‌ردانی گڵكۆی ڕۆڵه‌كانیان بكه‌ن.