به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێڵی ئینته‌رنێت له زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان به‌رته‌سك كراوه و گواستنه‌وه‌ی هێز و چه‌كوچۆڵ بۆ شاره‌كانی كوردستان و به تایبه‌ت سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵات به‌رده‌وامه و شه‌قامه‌كان به هێزی سه‌ركوت ته‌نراوه، شه‌وی هه‌ینیش زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان گۆڕه‌پانی ناڕه‌زایه‌تی دژبه كۆماری ئیسلامی بوو.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی ڕۆژانه چه‌كوچۆڵ و كه‌ره‌سته‌ی نیزامی بۆ سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌گوازێته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌نارده‌كردنی هێزی سه‌ركوت له شاره‌كانی دیكه‌وه بۆ شاره‌كانی كوردستان درێژه‌ی هه‌یه و هێزه‌كانی سپا و فه‌راجا له نێو شه‌قام و كۆڵانه‌كان دا مانۆڕی سه‌ربازی به‌ڕێوه ئه‌به‌ن. شه‌وی هه‌ینی خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌قز، سنه، بانه، پیرانشار، مه‌ریوان، مهاباد، ئابدانان و دیوانده‌ره گۆڕه‌پانی ناڕه‌زایه‌تی دژبه كۆماری ئیسلامی بوو. شایانی باسه كه گوڕستانی ئایچی گه‌مارۆ دراوه و ڕێڕه‌وی ئاوی به‌ندئاوی چراغ وه‌یس كراوه‌ته‌وه و ڕێگه نادرێت كه‌س له ناوچه‌كانی دیكه‌وه خۆی بگه‌ینێته گوڕستانی ئایچی.
