ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ، به‌دوای مانگرتنی ٣٥٠ شۆفیری ئۆتۆبووسه‌كانی ناوشاری ورمێ، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم شوێنی مانگرتنه‌كه‌یان به توندی میلیتاریزه كرد.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی هه‌ڕه‌شه و به زۆره‌ملی به‌نیازبوون كۆتایی به مانگرتنه‌كه بێنن به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا شۆفیره ناڕازییه‌كانیان خوازیاری زیاد كردنی حقووق و پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون و ڕایانگه‌یاندووه كه هه‌تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان ده‌ست كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین هه‌ڵناگرن.