به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌دوای خۆپیشاندانی خه‌ڵكی شاری بێبه‌هان و چه‌ندین شاری دیكه‌ی ئێران له ڕۆژی پێنجشه‌ممه، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شاری سنه له‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ری، فه‌زای ئه‌مشاره‌یان میلیتاریزه كردووه.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه هێزه‌كانی ڕژیم له سه‌رجه‌م مه‌یدان، شه‌قامه‌كانی وه‌ك “شه‌شوم به‌همه‌ن، سێ ڕێیانی شه‌ریف ئاوا، دۆخانیات، مه‌یان ماده‌ر و سیرووس” جێگیر كراون و هاتووچۆی خه‌ڵكیان خستووه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه. شایانی باسه، گرانی، بێكاری و له ئێستادا ده‌سته‌ویه‌خه بوون له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا، ته‌نگی به خه‌ڵك هه‌ڵچنیوه و ڕژیم چاو‌ڕێی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ری ده‌كات.