کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

میلیتاریزه‌كردنی زیاتری شاره‌كانی كوردستان له‌ لایه‌ن ڕژیم

153g

153g

 

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێزه‌كانی ڕژیم ڕۆژی دووشەممە ٣ی مانگی پووشپەڕ، چەکوچۆڵی قورسی لە شاری نەغەدەوه‌ گوازتووه‌ته‌وه‌ بۆ شاری شنۆ.
شایانی باسه‌، لە کاتی گواستنەوەی چەکوچۆڵی قورس بۆ شاری شنۆ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سپای پاسداران بە سەر ئاسمانی شاری شنۆ و ناوچە سنوورییەکانی ئەو شارەدا، سووڕاوەتەوه‌. هاوكات ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌كه‌ كۆپتێره‌كانی ڕژیم به‌سه‌ر ئاسمانی شاره‌كانی بۆكان، سه‌قز و بانه‌ ده‌سووڕێنه‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی مانگی جۆزەردانیش، سپای پاسداران بۆ جارێکی دیکە چەکوچۆڵی قورسی لە سنووری شاری پیرانشاردا جێگیر کردبوو.