به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری کۆماری ئیسلامی له ترسی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك، ئه‌و شاره‌ی به ته‌واوی میلیتاریزه كردووه و هێزه‌كانی به كه‌ره‌سته‌ی نیزامیه‌وه له شه‌قامه‌كان دا جێگیر كردووه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ئازادیخوازانی كرماشان سه‌باره‌ت به ناڕوونی دۆخی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” هۆشدارییان داوه‌ته ڕژیم و به‌رپرسانی پارێزگای كرماشان هێزێكی زۆریان له ترسی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك له شه‌قام و كۆڵانه‌كان دا جێگیر كردووه و ڕێگه له كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سی خه‌ڵك ده‌گرن.
