کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

میلیتاریزه‌كردنی شاری سه‌قز له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ت

میلیتاریزه‌كردنی شاری سه‌قز له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ت 1

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، حكوومه‌تی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی له‌ ترسی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك، شاری سه‌قزی به‌ ته‌واوی میلیتاریزه‌ كردووه‌.

به‌ وته‌ی هاووڵاتیان، هاوكات له‌گه‌ڵ پچڕانی ئینته‌رنێت، نه‌بوونی نان و گرانی پێداویستیه‌كانی ژیان، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی له‌ هه‌موو شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاردا جێگیر كردووه‌. مه‌ئموورانی ڕژیم مۆبایل و ماشێنی خه‌ڵك ده‌پشكنن و ئازاری خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌ده‌ن.