ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی سێ لاوی شۆڕشگێڕ به ناوه‌كانی “په‌یمان منبه‌ری”، “داریووش عه‌لیزاده” و “محه‌ممه‌د ئه‌مینی”، هێزه ئه‌منیه‌كان گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دیان میلیتاریزه كرد و ڕێگه‌یان نه‌دا خه‌ڵك له‌سه‌ر مه‌زاره‌كانیان كۆببنه‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دیان گه‌مارۆ داوه و ڕێگه له چوونه‌ژووره‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌گرن. چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش بانگه‌وازێك له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان دا بڵاو كرایه‌وه و بڕیاربوو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه مه‌راسمێك بۆ ڕێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان له گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم له شه‌قامه‌كانی شاردا جێگیر كران و هلیكۆپته‌ره‌كانی حكوومه‌ت به‌رده‌وام به‌سه‌ر شاره‌دا سوورڕانه‌وه تاكوو كه‌ش و هه‌وای ترس به‌سه‌ر خه‌ڵك دا زاڵ بكه‌ن.
