به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، هێزێكی زۆری ئینتزامی و ئیتلاعاتی له شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سنه بڵاوه‌یان پێكراوه و شاره‌كه‌یان به‌ته‌واوی میلیتاریزه كردووه.
به‌وته‌ی هاووڵاتییان، ژماره‌یه‌كی زۆر له ئۆتۆمبێل و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له ترسی سه‌رهه‌ڵدان و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له مه‌یدان و شه‌قامه‌كانی شاری سنه جێگیركراون. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له شاره‌كانی ئه‌هواز، ته‌ورێز و تارانیش هێزێكی زۆری له شه‌قام و گه‌ڕه‌كاندا بڵاوه‌پێكردووه و جه‌وێكی ئه‌منییه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كاندا سه‌پاندووه.