ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به ده‌یان ئۆتومبێلی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی به‌لووچستان كرا و هێزه‌كانی ڕژیم له شه‌قام و كۆڵانه‌كان دا جێگیر كران.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌یان ئۆتومبێلی سه‌ربازی و كه‌ره‌سته‌ی نیزانی له پارێزگاكانی دیكه‌وه ڕه‌وانه‌ی زاهیدان كراوه. ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی له ترسی سه‌رهه‌ڵدانی دووباره‌ی خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچستان، شه‌قام و كۆڵانه‌كانی پڕ كردووه له هێزی سه‌ركوت به‌ڵام، خه‌ڵكی بوێر و ئازادی به‌لووچ له شاره‌كانی خاش، پیشین و جالق پاش نوێژی هه‌ینی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”، “مه‌رگ بۆ به‌سیجی” و “مه‌رگ بۆ سپاهی”یان به‌رز كرده‌وه.
