ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناڕازی له شاره‌كانی كوردستان و گۆڕستانی ئاییچی له‌شاری سه‌قز، هێزێكی زۆری ڕه‌وانه كردووه.
هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به دانانی كامێرای چاودێری له گۆڕستانی ئاییچی و هه‌روه‌ها دانانی ژماره‌یه‌كی زۆر خاڵی پشكنین له‌و شاره هه‌وڵی دا ڕێگری له كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و شاره بگرێت. شایانی باسه ڕۆژی ڕابردوو كۆماری ئیسلامی هێزێكی زۆری سەر‌بازی به چه‌كی قورسه‌وه ڕه‌وانه‌ی شاره جیاوازه‌كانی كوردستان كردووه و له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدایه.