ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاری كوهده‌شت، زێدی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند”، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی چاره‌نووسی نادیاری ئارمیتا و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دایكی، شاره‌كه‌یان به ته‌واوی میلیتاریزه كرد.
ڕۆژی ڕابردوو “شه‌هین ئه‌حمه‌دی” دایكی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” پاش وتوووێژ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانێك كه بۆ سه‌ردانی كچه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی فه‌جری تاران كۆببوونه‌وه، له‌لایه‌ن هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. هاوكات ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوووه كه گۆایه “ئارمیتا” گیانی له‌ده‌ست داوه و دۆخی نه‌خۆشخانه به ته‌واوی ئه‌منیه‌تی كرا و شاری كوهده‌شت پڕ بوو له هێزی سه‌ركوت.