ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی شكست خواردنی هه‌وڵی تیرۆركردنی مه‌وله‌وی “عه‌بدۆلحه‌مید” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه، خه‌ڵكی زاهیدان كۆبوونه‌وه و شاری زاهیدان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه میلیتاریزه كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، شارۆمه‌ندێكی به‌لووچی خه‌ڵكی دلگان له ئوستانی سیستان و به‌لووچستان دوو ڕۆژ له‌وه‌پێش هه‌وڵی تیرۆركردنی “مه‌وله‌وی عه‌بدۆلحه‌مید”ی له ڕێگه‌ی ژارخواردكردن داوه به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌ی سه‌ری نه‌گرتووه و له‌لایه‌ن پارێزه‌رانی مهولهویهوه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ئه‌و به‌كرێگیراوه‌ی ڕژیم دانی به تاوانه‌كه‌ی ناوه و ڕایگه‌یاندووه كه ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌رمانیان پێ داوه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌وله‌وی تیرۆر بكات. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێڵی ئینته‌رنێت له زاهیدان به‌رته‌سك كراوه و شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شار پڕ بووه له هێزی نیزامی.
