به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی خه‌رمانان میتینگێكی ناڕه‌زایه‌تیی بۆ پشتیوان له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی و له‌دژی ئه‌حكامی نادادپه‌روه‌رانه‌ی كۆماری ئیسلامیی، به به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هێزه چه‌پ و ئازادیخوازه‌كان له مه‌یدانی ناوه‌ندی شاری ستكهۆڵم به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م میتینگه‌دا له لایه‌ن حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه هاوڕێ “لوقمان گه‌له‌داری” قسه‌وباسێكی پێشكه‌ش كرد. ناوبراو وێڕای مه‌حكووم كردنی ئه‌و حوكمه وه‌حشیانه، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م حوكمانه و ئازادی ده‌ستبه‌جێ به‌ندكراوانی سیاسیی له ئێران بوو. هه‌روه‌ها هاوڕێ “عه‌باس گه‌وێڵی” ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری به زمانی سۆئێدی له مه‌حكووم كردنی بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، وتارێكی پێشكه‌ش كرد. دواجار به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ره‌و په‌رله‌مانی سۆئێد به‌ڕێ كه‌وتن.