رۆژی چوارشەممە 13ی مانگی گەلاوێژ، ئەرتەشی ئیسڕائیل رایگەیاند: “هاویشتنی مووشەک لە لوبنانەوە بۆ باکووری ئیسڕائیل بووتە هۆی تێکهەڵچوونێکی دوو لاینە”.
هەواڵنێری “فەرانسە” لە راپۆرتێک دا بڵاوی کردووەتەوە کە لەو سێ مووشەکەی کە لوبنانەوە هاوێژراون، دانەیەکیان لە ناوچەیەکی سنووری لوبنان بەر بووەتەوە. ئەرتەشی ئیسڕائیلیش جەختی کردووتەوە لە وڵام بە مووشەکەکانی لوبنان چەند ناوچەی ئەو وڵاتەی تۆپباران کردووە.