کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مووشه‌كبارانی شاره‌كانی ئیسڕائیل له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی

مووشه‌كبارانی شاره‌كانی ئیسڕائیل له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی 3

به‌یانی دووشه‌ممه‌ ٢٦ی جۆزه‌ردان، چه‌ند شاری ئیسڕائیل به‌ ده‌یان مووشه‌كی سپای پاسداران كرایه‌ ئامانج و به‌وهۆیه‌وه‌ چه‌ندین شارومه‌ندی ئیسڕائیلی كوژرا و بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئیسڕائیل، له‌ هێرشه‌كانی به‌یانی دووشه‌ممه‌ بۆ سه‌ر تل ئاویو، حه‌یفا و ئۆرشه‌لیم به‌ لانیكه‌م ٩ شارومه‌ند گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له‌ ١٢٥ كه‌س بریندار بوون. هه‌روه‌ها زیانێكی زۆر به‌ وزه‌خانه‌ی حه‌یفا گه‌یشتووه‌ و دیوار و په‌نجه‌ره‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ ئورشه‌لیم ڕووخاوه‌.