هەڵبژاردن لە کۆماری ئیسلامیدا بەردەوام دوو کارکردی سەرەکی هەبووە
یەکەم، شانۆی مەشروعیەتدان بە ڕژیم. هەموو باڵەکانی ڕژیم بەقەدیەک پێویستیان بەم شانۆگەریە هەیە. هەرچەندە خەڵک زیاتر بەشداری لەم شانۆی هەڵبژاردنەدا بکەن، کاری کۆماری ئیسلامی لە بە یاسایی کردنی زەوت کردنی مافەکانی خەڵکی ناڕازی و درێژەدان بەم حاکمیەتە، هاسانتر دەبێت.
دووهەم، قاعیدەیەکی تەوافوق لەسەرکراو بۆ دیاری کردنی ئاڕایشی سیاسی جەناح بەندیەکانی نێو خۆی ڕژیم. ئەگەر قسە لەسەر نا دیموکراتیک بوونی پرۆسەی هەڵبژاردن، دەخاڵەتی “شوڕای نیگابان” و ڕەدکرانەوەی سەڵاحیەتەکان و تەقەلوب لە دەنگداندا و بابەتیتری لەم چەشنەیە، گشت ئەم خاڵانە پێوەندییان بە پێشێل کردنی قاعیدەی یارییەکەوە هەیە لە نێوان خودی باڵە حکومەتیەکاندا. ئێستا ئایا ئەوان قەواعیدی تەوافق لەسەرکراو لە نێوان یەکتردا ڕهعایەت دەکەن، یان پاشقول لە یەکتر دەگرن و پەنادەبەنە بەر شێوهی جۆراوجۆری تهقهلوب، ئهوه دەگەڕێتەوە بۆ تەشخیسی هێزێک کە کاری موهەندیسی کردنی هەڵبژاردن لە بانترین ئاست و سەربەخۆ لە تەمایولی ئەم یان ئەو باڵ، هیدایەت دەکات. ئەم هێزە، سپای پاسدارانە و بڕیاری کەڵان لەم بارەیەوە لە بهشی ڕێبهری سیاسی سپادا ئەدرێت. چەند ساڵ لەوە پێش، لە ڕەئی دەربڕینێکی چاوەڕوان نەکراودا کە بە خێرایی لە مەحافلی سنورادری مەتبوعاتی ڕژیم دەرچوو، سەری کێشایە دەرەوە، عەلی سەعیدی، نوێنەری خامنەیی لە سپای پاسداراندا وتبوی، “ئەرکی زاتی سپای پاسداران، موهەندیسی کردنی عاقڵانە و مەنتیقی هەڵبژاردنە”.
وتم کە مهشغهلهی هەردوو باڵە سەرەکیەکەی ڕژیم، چلۆنایەتی هێنانی خەڵک بۆ بەردەم سندوقەکانی دەنگدانە. لە سیاسەتی موهەندیسی کردنی بیروڕای گشتیدا، ناکۆکیە نێوخۆییەکانی ڕژیم، بۆ ئهو مەبەستە چالاکانە دەخرێتە گەڕ. ئەم ناکۆکیانە هەڵبەت واقعین و ڕیشەشیان لەو ستراتیژی جیاوازهدایه کە هەرکامە لە باڵەکان بۆ پاراستنی ڕژیمی ئیسلامی، دەیگرنەبەر. لەم رووەوە، زەرفیەتی فریوکارانەیان لهسهرهوهیه. هەردوو باڵەکە باش دەزانن کە خەڵکی ئێران لە بوونیان بێزارن. لە هەمانحاڵدا دەشزانن، بەدیلێک کە خاوەنی ئیعتیباری کۆمەڵایەتی بێت و زۆربەی خەڵک بۆ ڕزگار بوون لە دەوری کۆبوبێتنەوە، هێشتا شکڵی نەگرتوە. لێرەدایە کە زەمینە بۆ یەکێکی تر لە شێوازەکانی موهەندیسی کردنی ڕای گشتی، ئامادە دەبێت. بۆ ئەم کارە، توانایی بەشێک لە ئوپوزسیۆنی تەبعیدی ڕژیمیش، بەکار دێت. گوفتمانی باو هەنگاو بە هەنگاو فۆرمۆله و لە کاناڵە جۆراو جۆرەکانەوە، تەبلیغ دەکرێت. دەوترێت “هەردوو باڵەکە خراپن، بەڵام ئێستا کە بەدیلێکی ترمان نییە، با بە یەکێک لەوانە کە کەمتر خراپە دەنگ بدەین”. بەم جۆرە هەڵبژاردن لەنێوان خراپ و خراپتردا، دەبێە ناوەرۆکی سەرەکی تەبلیغاتی هەڵبژاردن. سەیر لێرەدایە کە لەم شێوازەدا، هەردوو باڵەکەی ڕژیم هەر کامە و بە زمان و شێوهی تایبەتی خۆیان، دێنه یارمەتی ئوپوزسیۆنێکی داماوەوە کە کەوتۆتە ئەم داوەوە. هەڵبژاردنی دەورەی پێشوی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی و مەجلیسی خوبرەگان بە تایبەت لە تاران، نیشانیدا کە باڵی بەناو ئوسولگەرا تا چ ڕادەیەک لە بهڕێوهبردنی ئەم شێوازەدا، کارکوشتە و شارەزابوە. ئوسولگەراکان، لاوازترین و بەدناو ترین کەسانی خۆیان لە تاران کاندید کردبوو، تا خەڵک جیاوازی نێوان “خراپ و خراپتر” بە روونی ببینن. ئەوان ئەم مۆرانەیان هێنابووە مەیدان تا توشی شکست بن و بە شکست خواردنیان، خەڵکێک کە کەتونەنە داوی ئەم فێڵەوە، پێیان وابێت سەرکەوتون. سپای پاسداران و ناوەندە ئەمنیەتیەکان كه مێعماری “هەڵبژاردن” بووم، ئاگایان لە هاوسەنگی نێوان باڵەکان لە ئاستی سهرتاسهری هەبوو وە ئاکامی کۆتاییان ئەو جۆرەی کە دەیانویست، رێكخستبوو.
هەڵبژاردن لە نێوان “خراپ و خراپتر”دا هیچ پێوەندیەکی بە بەرژەوەندی جەماوەری خەڵکەوە نییە. با ئەوان به پێی ئهم جۆره ههڵبژاردنه، چۆنیان بڕیار داوه، پۆستهكان له نێوان خۆیان دابهش بكهن. لە ڕوانگهی بەرژەوەندی کرێکاران و زۆربەی خەڵکی ئێرانەوە، خراپترین ئاكام، خزمهت كردن به درێژەی تەمەنی ئەم ڕژیمەیە. هەڵبژاردنی باشتر، هەڵێنانەوەی هەنگاوێکە کە خەڵکی ئێران، لە ڕزگار بوون لە دەست ئەم ڕژیمە، نزیکتر دەکاتەوە.
ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەتوانێ بە هەر فڕوفێڵێک بووە، کەسانێک له سندوقەکانی دەنگدان دهربێنی، بەڵام بە هاسانی نابێت بتوانێ، خەڵک بکێشێتە پای گاڵتەجاڕی هەڵبژاردن. خەڵک لە ئێستاوە، دەبێ ئامادە بن کە لێبڕاوانە، بەساتی ئەم بەناو هەڵبژاردنەی ڕژیم، بکەنە شانۆی ناڕەوا بوونی ئەم ڕژیمە. ئەگەر بۆ کولیەتی ڕژیم، گەلێک گرنگە کە خەڵک، بێنێتە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان و مۆری مەشروعیەتی هەڵبژاردن لە درێژەی حاکمیەتەکەی بدات، وەحدەت و یەکپارچەیی خەڵکی لە نەچوون بۆ بەردەم سندوقەکانی دەنگدان، داسەپاندنی گەورەترین شکەستە بەسەر کولیەتی ڕژیمدا. ئەگەر بۆ گشت باڵەکانی ڕژیم، گەلێک گرنگە کە بەهەر شگردێک بووە، بەشێک لە خەڵک بێننە پای سندوقەکانی دەنگدان، وشیاریی خەڵک و خۆبواردنی لێبڕاوانە و بەرچاویان لە بەشداری نهکردن لەم شانۆگەریهیدا، شکستێکی گەورەیە کە بە سەر ڕژیمدا دادهسهپێت.
ناکۆکی باڵەکانی حکومەتی، لەسەر چلۆنایەتی دابین بوونی قازانج و بەرژەوەندیەکانی سەرمایەداران و زەمانەتی مانەوەی ڕژیم، هیچ پێوەندیەکی بە بەرژەوەندی جهماوهرهوه نییە. ڕژیم هەر ئەمانجێکی لە بەڕێوەبردنی شانۆی هەڵبژارنی سەرەک کۆماری هەبێت و بیری لە هەر سێناوریۆ و تەگبیرێک بۆ گەیشتن بەم ئامانجەی کردبێتەوە، کرێکاران و خەڵکی ئازادی خوازی ئێران دەتوانن بە وشیاریەوە و بە ئیرادەی یەکگرتوانەیان و بە نەچوون بۆ بەردەم سندوقەکانی دەنگدان، ئەم شانۆگەری هەڵبژاردنە بکەنە، مەیدانی ڕێسوایی و شکستی ڕژیم.