کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مه‌رگی گۆمانئاوی كچێكی خه‌ڵكی سه‌قز له‌ شاری  كه‌ره‌ج

مه‌رگی گۆمانئاوی كچێكی خه‌ڵكی سه‌قز له‌ شاری كه‌ره‌ج 3

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، کچێكی خه‌ڵكی شاری سه‌قز و دانیشتووی شاری كه‌ره‌ج، پاش ئەوەی لەلایەن براکەیەوە کەوتە بەر لێدان و ئازار و ئەشکەنجە، بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستداوە.

ناسنامەی ئەم هاووڵاتییە “زارا ئەحمەدپوور” تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “خان میران”ی سه‌ر به‌ ناوچەی “زێوێ”ی سەقزە. ناوبراو کارمەندی کۆمپانیایەک لە شاری کەرەج بووە و پاش ئەوە ڕەتی کردۆتەوە هەقدەستی مانگانەی بەباوکی بدات کەوتۆتە بەر ئه‌شكه‌نجه و لێدانی براکەی و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە. هەندێک سەرچاوەش باس لەوە دەکەن زارا پاش ئەو ئه‌شكنجه زۆره‌، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. ژن كوژی و كه‌لتووری پیاوسالاری دیارده‌یه‌كه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ پشتیوانی لێده‌كرێت و تاوانباران له‌ سزا ڕزگاریان ده‌بێت.