به پێی ڕاپۆرته‌كان، نه‌خۆشخانه‌ی “كه‌وسه‌ر”ی كه‌ره‌ج ڕێگه‌ی به هاووڵاتییه‌كی تووشبو به ویرووسی كۆرۆنا به‌هۆی په‌رداخت نه‌كردنی هه‌زینه‌كانی نه‌خۆشخانه نه‌داوه و هه‌روا له‌م نه‌خۆشخانه‌یه ڕای گرتووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو ڕایگه‌یاندووه كه به‌دوای یه‌ك حه‌فته مانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌وه و به‌دوای چاره‌سه‌ركرانی، به‌هۆی بێ توانایی له دابین كردنی هه‌زینه‌كانی نه‌خۆشخانه ڕێگه‌ی پێ نه‌دراوه كه بێته ده‌رێ و ته‌نانه‌ت له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووش‌دا، هیچ ژه‌مێكی خواردنی پێ نه‌دراوه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه وته‌بێژی ستادی میلیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی بێهداشت پێشتر چه‌ندین جار ڕایانگه‌یاندبوو كه سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی پێوه‌ندیدار به ویرووسی كۆرۆنا به خۆڕاییه و ته‌واو ئه‌و ناوه‌نده ده‌رمانییانه‌ی كه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كۆرۆنا دیاری كراون، ده‌بێ ئه‌م بڕیاره ڕه‌چاو بكه‌ن.