به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوون ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمۆڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سه‌قز، بۆ ڕێزلێنان له یادی هاوڕێ گیانبه‌خت كردوو “فواد مسته‌فا سۆڵتانی” ، هه‌روه‌ها ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، ڕێوڕه‌سمێكیان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه كه به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ئاماده‌بووانی ئه‌وو ڕێوڕه‌سمه له شاری سه‌قز به بڵاوكرنه‌وه‌ی تراكت له ژێر ناوی “پیرۆز بێت ١١ی خه‌رمانان، ڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران”، “١١ی خه‌رمانان، ڕۆژی ئاگابوونه‌وه‌ی چینی كرێكار، پیرۆز بێت له ته‌واوی كرێكاران”، “١١ی خه‌رمانان، ڕۆژی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی خۆلقاندنی حه‌ماسه و فیداكاری” ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیان پیرۆز كرد. هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه له لایه‌نگرانی كۆمۆڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌و كۆبوونه‌وه‌دا ده‌ستیان به قسه و باس كرد و بیره‌وه‌ریه‌كانی ڕۆژانی خه‌باتی هاوڕێ “فواد مسته‌فا سۆڵتانی”یان وهبێرهێناوه و ڕێزیان لێگرت.
