له ماوهی دوو ڕۆژی ڕابردوو، “سوهەیلا حیجاب”، پارێزەر و چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری کرماشان لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای ڕژیم له شاری تاران حوکمی ١٨ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ئەو چالاکە مەدەنیە بە چەندین تۆمەت وەکوو “پڕووپاگەندە دژی نیزام”، “كۆبوونەوەی نایاسایی”، “تێکدانی بیروڕای گشتی بە مەبەستی ئاژاوە نانەوە”، “دروستکردنی گرووپ بۆ داکۆکی لە مافی ژنان” و “داوای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم و گۆڕینی یاسای بنەڕەتیی ئیران” سەرجەم حوکمی ١٨ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندراوە. شایانی باسه، سوهەیلا حیجاب ڕۆژی پێنج شەممە ١٦ی جۆزەردانی ساڵی ٩٨ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و دوای ٨ مانگ بەندکران له ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەشەممە بە دانانی بارمتەی سێ مییلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.