بە پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی ڕەزبەر، چوار هاووڵاتیی بە ناوەکانی: “هێمن محەممەدیان، پووریا ناسری، یادگار جەعفەری و یاسین کەریمی”، لە لایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له شاری سنە، له درێژهی سیاسهتی سهركۆتگهرانه، بە چوار ساڵ زیندان مەحکووم کران.
بەپێی حوکمی ڕاگەیەندراو، ئەم چوار هاووڵاتییە، هەر کام و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام لە بەرژەوەندیی حیزبە نهیارهكانی دژ به ڕژیم”، بە ساڵێک زیندان مەحکووم کراون. ئەم چوار لاوە، ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ، لە شاری سنەدا و لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و پاش یەک ڕۆژ لێپرسینەوە لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ڕاگوێزرابوون.