کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مه‌حكووم كردنی چه‌ند كرێكاری هه‌فت ته‌په به‌ شه‌لاق و زیندان

محکومیت چند کارگر نیشکر هفت‌تپه به شلاق و حبس تعلیقی1

محکومیت چند کارگر نیشکر هفت‌تپه به شلاق و حبس تعلیقی1

‌به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی نیشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌، له‌ دادگای شاری شوش به‌ ٨ مانگ زیندانی ته‌علیقی و ٢٠ زه‌ربه‌ شه‌لاق مه‌حكووم كراون.

له‌م ڕاپۆرته‌دا‌ ژماره‌ و ناوی ئه‌م كرێكارانه‌ نه‌براوه‌ به‌ڵام پێشتر هاوكات له‌گه‌ڵ دادگایی كردنی ئێسماعیل به‌خشی نوێنه‌ری كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌ له‌ دادگای ڕژیم له‌ تاران ڕاگه‌یندرا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ له‌ دادگای شاری شوش تومه‌تبار كراون. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، كه‌ له‌ ئه‌نجامی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌ له‌ وه‌رزی پاییزی ساڵی ڕابردوودا ده‌یان كه‌س له‌ كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ دوای چه‌ندین ڕۆژ به‌ قه‌راری وه‌سێقه‌ ئازاد كرابوون.